(دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وان خالید محه‌ممه‌دزاده)-دیمانه: كوردستان
پ: ك ده‌زانین كاتێك ده‌توانین باس له خه‌باتی مه‌ده‌نی بكه‌ین،
كه له سیستمی سیاسیی و‌ڵات دا كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و مافه مه‌ده‌نییه‌كان پێناسه كرابن‌و بوونیان هه‌بێ، به بڕوای به‌رێزت ده‌كرێ ئه‌م بزاڤه‌ی چا‌لاكانی سیاسی‌و رۆژنامه‌وانان، ژنان، خوێندكاران‌و به‌گشتی توێژی فه‌رهه‌نگیی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌ی‌ده‌به‌ن له چوارچێوه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی‌دا چاو لێ بكه‌ین؟
و: دیاره ئه‌وه پێوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئێمه چۆن پێناسه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین‌و چ چاوه‌ڕوانییه‌كمان له خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌یه. به‌و حاڵه‌ش ناكرێ له روانگه‌ی سیستمی سیاسيی وڵاته‌وه پێناسه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و بزاڤه مه‌ده‌نیيه‌كان له و‌ڵات دا بكه‌ین، چونكه سیستمی سیاسی‌لای ئێمه تا ئێستاش به چاوی گومانه‌وه سه‌یری ئه‌و بزاڤه ده‌كاو وه‌ك نه‌یار پێناسه‌ی ده‌كا، به‌ڵام خودی كاركردی رێكخراو‌و بزاڤه مه‌ده‌نیيه‌كان ده‌رخه‌ری ئاستی مه‌ده‌نی بوون یا نامه‌ده‌نی بوونی ئه‌و چا‌لاكیيانه‌ن كه ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و داوایانه‌ی ئه‌وان خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن، ده‌كرێ موركی مه‌ده‌نی بوون بده‌ن به ده‌سته‌وه، یا به پێچه‌وانه‌ش هه‌ر راسته. له بیرمان نه‌چێ لای ئێمه‌و دوای راونانی حیزبه سیاسييه‌كان‌و قه‌ده‌غه‌كردنی چا‌لاكییه‌كانیان، فازێكی دیكه له چا‌لاكی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی دێته گۆڕێ كه ئه‌م فازه ته‌نیا خۆی له داواكاريیه سیاسیيه‌كان نابینێته‌وه. پرسی خوێندكاری، ژنان، پرسی كرێكاران‌و چا‌لاكی فه‌رهه‌نگی‌و هونه‌ری‌و رۆژنامه‌وانی، مافی مرۆڤ‌و...ئه‌و بوارانه‌ن له چه‌ند ساڵی رابردوودا خۆیان تاقی ده‌كه‌نه‌وه. پێموایه گرنك نیه ئێمه له چ قالبێكدا ئه‌م خه‌باته پێناسه بكه‌ین، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه حاكمیه‌ت نه‌یتوانیوه ده‌لاقه‌ی ناڕازییبوونه‌كه‌مان دابخا‌و له هه‌ر قۆناغێكدا كۆمه‌ڵێك چا‌لاكی ته‌عبیریان له رای گشتيی كورد له ئێران كردوه. له هه‌موو گرنگتر ئێمه شێوازێكی دیكه‌مان له خه‌بات تاقی كردۆته‌وه كه حكوومه‌ت به ئاسانی ناتوانێ سه‌ركوتی بكا.
پ: كاریگه‌ریی بزاڤی چا‌لاكانی نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌م راستییه كه رێگه‌ی چالاكیی رێكخراوه‌ییان نیه) ده‌توانێ له سه‌ر هێنانه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ر یان ناچاركردنی ده‌سه‌ڵات به دابین كردنی لانیكه‌می ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چ بێ؟ به‌گشتی ئه‌م چا‌لاكییانه كه نیشانه‌ی گه‌شه‌ی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاته ده‌توانن چ ئامانج گه‌لێك بپێكن؟
و: مه‌رج نیه ئاكامی هه‌موو بزاڤێكی مه‌ده‌نی ملكه‌چكردنی ده‌سه‌ڵات به مانا كلاسیكه‌كه‌ی بۆ سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانی ئه‌و بزاڤه بێ. یا به دیوێكی دیكه‌دا راگرتنی جه‌ماه‌وه‌ر له مه‌یداندا بێ. لای ئێمه حكوومه‌ت پێی وابوو به راونانی حیزبه‌كان كۆمه‌ڵگاش له داواكارییه‌كانی خاڵی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام پێچه‌وانه ده‌رچوو. بزاڤه مه‌ده‌نیيه‌كان جێگای كاركردی حیزبه‌كانیان له زۆر رووه‌وه گرته‌وه(دیاره به دنیایه‌ك جیاوازی). ئه‌وان زیاد له یه‌ك بوار‌و له چه‌ندین ره‌هه‌نده‌وه هاتنه مه‌یدان. ئه‌گه‌ر ئه‌م بزاڤه مه‌ده‌نیيانه نه‌توانن حكوومه‌ت ملكه‌چ بكه‌ن به داواكانیان یا له هێنانه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ردا سه‌ركه‌وتووبن، لانیكه‌م ده‌توانن زه‌نگی وریاكردنه‌وه بن له نێوان كۆمه‌ڵگا‌و ده‌سه‌ڵاتدا. له نه‌بوونی ئازادی رێكخراوه‌یی ئه‌و بزاڤ‌و چا‌لاكییانه تا راده‌یه‌كی زۆر توانیویانه ئازایه‌تییه‌ك بگه‌ڕێننه‌وه كۆمه‌ڵگا كه ده‌كرێ له زۆر بوار‌و زه‌مه‌نیشدا به حكوومه‌ت بگوترێت"نا". به‌و حاڵه‌ش هه‌ر ئه‌وان له‌م سه‌رده‌می سانسۆر‌و بایكۆتكردنه‌ی كه سه‌پاوه به سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، پردی پێوه‌ندیی‌و زانیاریدان بوون له نێوان كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان. ئیستاش له نێوخۆی و‌ڵات ئه‌و چا‌لاكییانه ده‌توانن ده‌وری با‌ڵا بگێڕن.
پ: پێت وایه ئه‌م سه‌ركوته به‌ربڵاوه‌ی رێژیم دژ به چا‌لاكانی كورد دوابه‌دوای هاتنه سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ستی پێ‌كردۆته‌وه ده‌توانێ بزاڤی چا‌لاكانی كورد تووشی پاشه‌كشه بكا؟
و: من پێموانیه ئه‌و سه‌ركوته بتوانێ پێش به‌و بزاڤه بگرێ، به‌ڵكوو چا‌لاكانی ئه‌و بواره هه‌وڵده‌ده‌ن كه شێوازی نوێ‌و رێگای نوێ بۆ ده‌ربڕین بدۆزنه‌وه. پێگه‌ی ئێرانیش له سه‌تحی نێوده‌وڵه‌تیش كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ریزبه‌ندی دنیای ده‌ره‌وه به‌رانبه‌ر به به‌رنامه ئه‌توميیه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌و ده‌رفه‌ته به ده‌زگای سه‌ركوت نادا كه به ئاسانی ئه‌و بزاڤه سه‌ركوت بكا.
پ: وه‌ك ده‌زانین زیاتر له سێ حه‌وتوویه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌ندییه سیاسییه‌كانی كورد له به‌ندیخانه‌كان دا مانیان گرتووه، كاریگه‌ریی ئه‌م مانگرتنه له سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵات چۆن ده‌بینی؟
و: ده‌سه‌ڵات تا ئه‌م ساته‌ش هه‌وڵی داوه ئه‌و مانگرتنه نادیده بگرێ‌و ئه‌وه‌نده‌ی بۆی بكرێ به هه‌ندی نه‌گرێت. وه‌ك ده‌زانن ماشێنی سه‌ركوت ده‌كرێ له نێو زیندانه‌كاندا خێراتر كار بكا‌و بۆیه هه‌رئان سه‌ركوتی ئه‌و بزاڤه ئاسانتر خۆی ده‌نوێنێ، به‌ڵام له بیرمان نه‌چێ چه‌ندایه‌تيی كاریگه‌ريی ئه‌و مانگرتنه له سه‌ر حاكمیه‌ت پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی هه‌یه به كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا‌و بیروڕای گشتی به‌رانبه‌ر به‌و مانگرتنه‌و ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگا‌و هێزه سیاسیيه‌كان تا چه‌ند به ده‌نگ ئه‌و مانگرتنه‌وه دێن‌و تا چه‌ند ده‌نگی ئه‌و مانگرتنه ده‌گه‌یه‌نێته دنیای ده‌ره‌وه. واته ده‌بێ كۆمه‌لگا‌و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی مرۆڤ به ده‌نگ ئه‌و بانگه‌وازه‌وه بچن.
پ: پشتیوانیی نێوخۆیی، سه‌رانسه‌ریی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی له مانگرتنی به‌ندییه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵات له چ ئاستێك دا ده‌بینی؟
و: ئه‌م مانگرتنه تا ئیستا ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بووه، به‌ڵام ته‌واو نیه. گرنگی ئه‌و ره‌نگدانه‌وه له‌وه دایه كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئێمه له نێو زیندانه‌كانی كوردستانه‌وه گوێبیستی ئه‌و ده‌نگانه ده‌بین به‌ڵام به داخه‌وه پشتیوانيیه‌كان له‌و ئاسته‌دا نین كه ئه‌مه ده‌كرێ كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌بێ. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌و‌ه بۆ ناهه‌ماهه‌نگی حیزبه سیاسييه‌كان‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن‌و نه‌بوونی هاوپێوه‌ندیی له نێوان كوردان بۆ گه‌یاندنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تي‌یه. ئێمه تا ئیستا نه‌مانتوانیوه ئه‌و ناڕه‌زایبوونه ته‌رجومه بكه‌ینه‌وه بۆ دنیای ده‌ره‌وه. له‌م بواره‌دا پێموایه كه‌مترین كارمان كردوه. هیچ هه‌ماهه‌نگیيه‌ك له نیوان رێكخراوه‌كان‌و حیزبه‌كان بۆ ته‌رجومه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایبوونه نیه. هه‌ر حیزبێك ته‌نیا بۆ خالی نه‌بوونی عه‌ریزه شتێكی بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌مه كافی نیه. له بیرمان نه‌چێ ئه‌م جۆره ناڕه‌زایبوونه له دنیای ده‌ره‌وه كاری هاوبه‌ش و زمانی هاوبه‌ش‌و راگه‌یاندنی هاوبه‌شى ده‌وێ به‌ڵام خاریج له شوعاردان‌و هاتوهاواری رێكخراوه‌یی.
پ: حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌توانن چ ده‌ورێك له‌م بزاڤه دا بگێڕن؟ ئایا ئه‌و حیزبانه له ساڵانی رابردوودا رۆڵێكی موسبه‌ت یان بینیوه یان به پێچه‌وانه‌وه؟ به‌گشتی چ ره‌خنه‌یه‌ك له‌م پێوه‌ندییه‌دا له سه‌ر حیزبه‌كان هه‌یه؟
و: حیزبه‌كانی ئێمه هه‌میشه له‌م جۆره ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی كه روو ده‌ده‌ن بۆشاییه‌كی گه‌وره له خۆیان به جێ ده‌هێڵێن. حیزب‌و رێكخراوه سیاسیيه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات به حوكمی ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵگری نوێنه‌رایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی و‌ڵاتن‌و هاوكات چه‌ندین ده‌زگای گه‌وره‌ی راگه‌یاندنیان له‌به‌رده‌ست دایه ده‌توانن ده‌وری گه‌وره له گه‌یاندنی ده‌نگی مانگرتووه‌كان بگێڕن. ئه‌وان ده‌توانن به وه‌ڕێخستنی كه‌مپێن‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئیعترازی و هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی راگه‌یاندن به دنیای ده‌ره‌وه‌ی بڵێن ئه‌مه‌یه واقێعی كورد له ئێران. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئیستا له‌م هێزانه بینراوه ئیكتفاكردنیانه به ده‌ركردنی راگه‌یاندنی شوعارڕێژ كرا‌و ئه‌ویش بۆ خاڵی نه‌بوونی عه‌ریزه‌كه. حیزبه‌كان به‌رانبه‌ر به ناڕه‌زایه‌تییه نێوخۆيیه‌كان زۆرترین ره‌خنه‌یان هێناوه‌ته سه‌ر خۆیان. تلویزیونه‌كانیان بێ‌ده‌نگترین تلویزیون‌و هیچ زانیاریيه‌كان سه‌باره‌ت به مانگرتووه‌كان نیه. ئه‌وان ئه‌وه‌ندی له بیری پیشاندانی حیزب‌و جوانتركردنی وێنه‌ی سه‌ركرده‌ی حیزبن به كۆمه‌لگا، ئه‌وه‌نده له بیری پیشاندانی كۆمه‌ڵگا به دنیای ده‌ره‌وه نین. ئه‌وان هه‌ڵگری كه‌مترین زانیاری سه‌باره‌ت به مانگرتنی زیندانیانی سیاسی له نێو وڵاتن. ئه‌وان به‌داخه‌وه نه‌یانتوانیوه له ئیمكاناتی خۆیان وه‌ك تریبونێك كه‌ڵك وه‌ربگرن بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵكی ناڕازی له نێو و‌ڵات. واته ئه‌گه‌ر بته‌وێ له دۆخی مانگرتنی زیندانیانی سیاسيی كورد له ئێران بگه‌ی ده‌بێ به شوێن كاناڵه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یاندنه‌وه بێ نه‌ك تلویزیونى ئه‌م حیزبانه‌ی رۆژهه‌ڵات.
جۆری روانینی ئه‌وان بۆ خه‌باتی نێوخۆ‌و خه‌باتی ده‌ره‌وی بازنه‌ی حیزبی‌و هه‌روه‌ها ساختاری داخراوی ئه‌م حیزبانه ده‌توانێ كۆسپی گه‌وره‌ی سه‌ر رێگای ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه هاتنه‌وه بێ به شێوه‌یه‌ك كه ته‌نانه‌ت به‌ستنی په‌یتا په‌یتای كۆنگره بێ‌ئاكامه‌كانیش نه‌یتوانیوه روانینی ئه‌وان به نیسبه‌ت خه‌باتی نێوخۆ‌و هه‌ڵسوڕاوان‌و چا‌لاكانی دیكه‌ی كوردی بگۆڕێ. میدیای حیزب كه لێره‌دا ده‌یتوانى ده‌وری خیرا بگێڕێ، له‌باتی گواستنه‌وه‌ی دۆخی مانگرتووه‌كان له هه‌وڵی لێدانی به‌رچه‌سپی حیزبی بوون له مانگرتووه‌كان بووه‌و ئه‌وه‌ی كه گۆیا به‌شێكی زۆر له مانگرتووه‌كان سه‌ر به حیزبی ئه‌وانن.
پ: گرنگی نه‌دانی به راگه‌یه‌نه سه‌رانسه‌رییه‌كان یا به واتایه‌كی دیكه راگه‌یه‌نه فارس زمانه‌كان به مانگرتنی به‌ند كراوانی كورد بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ پێت وانیه بیری شۆڤینیزم‌و پانفارسیزم به‌سه‌ر ئه‌و راگه‌یه‌نانه دا زاڵه‌و....؟
و: پرسیارێكی جوانه‌و له جێگای خۆیه‌تی. ده‌زانی چیه؟ كورد تا ئیستا نه‌یتوانیوه به زمانی ئه‌وه‌ی‌تر قسه بكات. به دیوێكی دیكه‌دا به زمانی غه‌یره كوردی ته‌عبیر له خۆی بكا. هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه كێشه‌و ناڕه‌زایی‌و داواكانی خۆمان ته‌رجومه ناكه‌ینه‌وه بۆ سه‌ر زمانه‌كانی زیندووی جیهان. له میدیای كوردیدا تا ئه‌م ساته‌ش شوێنێك بۆ قسه‌كردن له دۆخی كورد به زمانی فارسی‌و زمانه‌كانی دیكه نیه. ته‌نیا به‌رپرسیاریش له‌م دۆخه خۆمانین نه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ ناوت ناوه بیری شۆڤینیزم‌و پانفارسیزم. ئه‌وه‌ی كه ناڕه‌زایه‌تیيه‌كانی ئێمه ره‌نگدانه‌وه‌ی میدیایی له میدیاكانی جیهان نابێ ته‌نیاو ته‌نیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناشاره‌زایی ئێمه له كاركردنمان له‌گه‌ڵ میدیای ده‌ره‌وه. خه‌باتی سیاسی‌و رێكخراوه‌یی لای ئێمه به دوخێكی سامناكدا تێپه‌ڕ ده‌بێ. ئێمه ده‌بێ ده‌رك به‌و راستییه بكه‌ین كه تا داواكانمان ته‌رجومه نه‌كرێنه‌وه مه‌حاڵه بتوانین بیروڕای گشتی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان بۆ لای ئازاره‌كانی خۆمان رابكێشین.
|